ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەردوو یانەی چێلسی و مانچستەر یونایتد ركابەری لەسەر كڕینی گاریس بەیلی وێڵزی دەكەن.

بابەتی رۆیشتنی گاریس بەیل لە یانەی ریاڵ مەدرید خەریكە دەبێت بە راست و یانەكانی ئینگلتەراش ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.

بەهۆی زۆری پێكانەكان و دابەزینی ئاستیەوە، گاریس بەیل لە ژێر فشارێكی زۆری هاندەراندایە لە ئیسپانیا و بیر لەوە دەكاتەوە بگەڕێتەوە ئینگلتەرا.

هەرچەندە لەماوەی رابردودا بەڕێوەبەری كارەكانی گاریس بەیل رەتیكردەوە یاریزانە وێڵزیەكە هەوڵی رۆیشتن بدات.

بەڵام لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە كە هەردوو یانەی چێلسی و مانچستەر یونایتد كێبڕكێ لەسەر كرینی دەكەن.

پێشتر مۆرینیۆ چەند جارێك هەوڵی گواستنەوەی دابوو بۆ مانچستەر یونایتد بەڵام گرێبەستەكانی لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە رەتكرایەوە.