ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەسەر جامی خوان گامبەر میوانداری یانەی چابیكوینسی بەرازیلی كرد و سەركەوتنێكی گەورەی بەرامبەر تۆماركرد . 

خولەكی شەشی تایمی یەكەمی یارییەكە كەلەسەر یاریگای نیوكامپ بەرێوەچوو بووە ساتی هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و جیرارد دۆلۆفیۆ یەكەمین گۆڵی یارییەكەی بەسودی بلاوگرانا نوسییەوە.

دواتر لەخولەكی دوانزە بۆسكێتس بلاوگرانای كردە خاوەنی گۆڵی دووەم و لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیش لەخولەكی بیست و نۆ گۆڵی سێیەمی تۆماركرد.

بەتۆماركردنی ئەو گۆڵە مێسی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردو بە هەشت گۆڵ بووە گۆڵكاری مێژوویی جامی خوان گامبەر .

لەتایمی دووەمی یاریەكەدا لویس سوارێز لەخولەكی پەنجاو پێنج و دینیس سوارێز لەخولەكی حەفتاو چوار دوو گۆڵی تریان تۆماركردو یاریەكەش بەپێنج گۆڵی خاوێن بەسودی مێسی و هاوڕێكانی كۆتایی هات .