ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو لە جامی سوپەری ئەوروپا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد رووبەڕووی یەكدەبنەوە.

لە جامی سوپەری ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر نۆ و چلو پێنج خولەك، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پاڵەوانی خولی ئەوروپا، بەرامبەر بە یەك یاری دەكەن.

یارییەكەش لە یاریگای فیلیپ لە شاری سكۆپییەی پایتەختی مەقدۆنیا بەڕێوەدەچێت و لە ئێستاشدا شاندی هەردوو یانەی ناوبراو گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ریاڵ مەدریدی هەڵگری نازناوی جامەكە، سێ جار ئەم پاڵەوانێتییەی بەدەستهێناوە، بەڵام مانچستەر یونایتد تەنیا جارێك بووە بە پاڵەوانی جامەكە، ژمارەی پێوانەیی لە زۆرترین بردنەوەی نازناوەكەشدا بە ناوی بەرشەلۆنە و میلانەوەیە، كە هەر یەكێكیان پێنج جار نازناوەكەیان بردووەتەوە.