ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راهێنەری بەرشەلۆنە تەئکیدی کردەوە بەرامبەر ریاڵ پشت بە میسی دەبەستن و پێشی وایە ئەنجامی کلاسیکۆ دۆستانەکە بۆ ئەم یاریە گرنگی نابێت.

پێش روبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید لەجامی سوپەری ئیسپانیا، ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ڤالڤێردی تەئکیدی کردەوە کە میسی لە ئامادەکارییەکاندا ئاستی زۆر بەرز بوەو بۆ ئەم دوو یاریەش پشت بەو دەبەستن.

پێشیوایە ئامادەنەبونی مۆدریچ زۆر کێشە بۆ ریاڵ دروستناکات بەو پێیەی یاریزانی باشتر هەیە لەجێگەکەی یاریی بکات.

ڤالڤێردی رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر کرینی پاولینیۆ بدات وباسی لەوە کرد کە تەنها قسە لەسەر ئەو یاریزانانە دەکات کە لەبەردەمیدان.

ڤالڤێردی ئاشکرایکرد نەیمار هاتۆتە ئۆفیسەکەی وپێی وتوە کە لە بەرشەلۆنە دەڕوات و دواتریش بە هەموو راگەیاندنەکان بڵاو بوەوە.

لەکۆتایشدا دانی بەوەدا نا کە گرنگترین شت ئەوەیە لەسەر شێوازی بەرشەلۆنە یاریی بکەین.