ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید تەئکیدی کردەوە کە بەرشەلۆنە بە بێ نەیمار لاواز نییە و ئامادەیی رۆناڵدۆشی بۆ یارییەکەی جامی سوپەر دوپاتکردەوە.

پێش روبەروبونەوەی بەرشەلۆنە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک پێکهاتەی تیپەکەم ئاشکراناکەم و لەکاتی دەستپێکردنی یارییەکەدا پێکهاتەکە دەبینن.

وتیشی: هیچ یاریزانێک ناتوانێت جێگەی نەیمار بگرێتەوە بەڵام بەرشەلۆنەش بە بێ نەیمار لاواز نابێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا زیدان ئاشکرایکرد کە رۆناڵدۆ بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا ئامادەیە و یاریی پێدەکرێت.

راهێنەرەکەی ریاڵ مەدرید باسیشی لەوە کرد کە ئەوان ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم ئەو نازناوانەیە کە بەشداری تیا دەکەن.