ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد بە دوری نەزانی بۆند پێشکەشی ئیبراهیمۆڤیچ بکەنەوە تا لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدات.

وەرزی رابردوو ئیبراهیمۆڤیچ توشی پێکانێکی قورس هات و بۆ هەشت مانگ لە یاریکردن دوریخستەوە.

هەر لەبەرئەوەش یانەی مانچستەر یونایتد ناچار بوو گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و دەستبەرداری ببێت.

لە لێدوانێکیدا مۆرینیۆ باسی لەوە کرد کە هەست دەکات ئیبراهیمۆڤیچ دەتوانێت بە بەهێزی بگەڕێتەوە.

وتیشی: ئێستا ئیبراهیمۆڤیچ کار بۆ گەرانەوە دەکات و وا دەیبینم کە بە بەهێزی بگەڕێتەوە.

لەکۆتایی قسەکانیشیدا راهێنەری مانچستەر یونایتد بەدوری نەزانی جارێکی تر گرێبەست لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ ئیمزابکەن و لە ئینگلتەرا بیهێڵنەوە.