ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای تەواو بوونی یاری چونی جامی سوپەری ئیسپانیا ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ووتی: یاریەكە چەندین دیمەنی باش و خراپی بۆ ئێمە تێیدا بوو ، ئێمە نزیك پێش بكەوین بەڵام لە كۆتاییدا ریاڵ بە دوو گۆڵی زۆر جوان پێش ئێمە كەوت ئێمە بە گشتی باشتر بوین بەڵام لە كۆتاییدا ئەوان بە جیاوازیەكی كەم براوە بوون، وتیشی یاریزانانی بارسا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بەڵام لە ھێرشە ھەڵگەراوەكاندا ئەوان مەترسیدار بوون ئەمە شكست بوو بەڵام دەبێت ئەمە لە بیر بكەین و بیر لە یاری گەرانەوە بكەینەوە 

هەروەها وتیشی ئیسكۆ و ئەسینسیۆ دوو یاریزانی زۆر گەورەن بەڵام منیش چەندین یاریزانی گەورە لە تیپەكەمدا ھەیە ئێمە ھەوڵ دەدەین لەگەڵ چەند یاریزانێكی باش گرێبەست بكەین بەڵام دڵنیا نین لەوەی كێ دەكرین لەوە زیاتر لەسەر ئەوە قسە ناكەم 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی وتی ژیانی بەرشەلۆنە بەم دۆڕاندنە راناوەستێت بەجیاوازی دوو گۆڵ دەچینە بێرنابیۆ ، بەڵام دەبێت وا یاری بكەین كە یاری چوون ئەنجام نەدراوە ئێمە حەزمان لە شكست نییە بەتایبەت بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید بەڵام بەداخەوە ئەوە تۆپی پێ یە و ئەنجام بەو شێوەیە.