ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید پاش بردنەوەی یانەكەی لە یاری چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەكانی كرد.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەونسیدا زینەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ئەنجامی یاریەكە زۆر لە سوودی یانەكەیەتی و لەئێستادا خۆشی وەردەگرین ودواتر ئامادەكاری بۆ یاری گەڕانەوە دەكەین لە یاریگای خۆیان.

زیدان وتیشی لەتیپەكەیدا یاریزانی یەدەگ و سەرەكی بوونی نییە و هەموان باشترین ئاستیان پێشكەش دەكەن و لە یاریگادا بونی خۆیان دەسەلمێنن.

زیدانی رەتیكردەوە لەسەر ناوبژیوانی یاریەكە قسە بكات و دووپاتی كردەوە كە هەموو كارێك دەكەن بۆ سرینەوەی كارتەكەی رۆناڵدۆ و ئامادەبوونی لە یاری داهاتوودا.

ئەم لێدوانەی راهێنەرەكەی مێرێنگی پاش ئەوەهان، ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاری چوونی جامی سوپەری ئیسپانیای لە بەرشەلۆنە بردەوە.