ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەلێكسس سانچێزی هێرشبەری یانەی ئارسناڵ ئەمشەو گەشتی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەكات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە پێدەچێت چارەنوسی سانچێز زیاتر ئاشكرا ببێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی جارێكی تر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئارسناڵ رەتكردەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەكە بڵاویشیكردووەتەوە یاریزانەكەی هەڵبژاردەی چیللی بەهاوڕێیەتی بەرێوەبەری كارەكانی ئەمشەو گەشتی پاریس دەكات و گفتوگۆكانی پەیوەندیكردنی بەیانەی پاریس سان جێرمان ئەنجام دەدات . 

هەمان سەرچاوە بڵاویشیكردووەتەوە بەو پێیەی ئارسناڵ رەتیكردووەتەوە سانچێز بە ركابەرەكانی لە پریمەرلیگداو بەتایبەتی تر یانەی مانچستەر سیتی بفرۆشێت، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان هەلی زیاتری بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لەبەردەمدایە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لەكۆتایی هەواڵەكەیدا بڵاویكردووەتەوە یانەی پاریس سان جێرمان بڕە پارەیەكی زیاتر لەو پارەیە دەداتە ئارسناڵ كە یانەی مانچستەر سیتی پێشكەشی كردبوو، هاوكات مووچەیەكی بەرزتریشی بۆ گۆڵكارەكەی گەنەرز تەرخانكردووە.