ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە لەماوەی یەک هەفتەدا باندێکی چوارکەسیان دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزیکردنی کەل و پەل لەناو بازاڕی شاری ڕانیە و لەناو ماڵان ، بەناوەکانی ١- ( س.ح.م ) تەمەن ٣٧ ساڵ ٢- ( د.ع.ح ) تەمەن ٢٥ ساڵ ٣- ( غ.ع.ف) تەمەن ١٤ ساڵ ٤- ( گ.ص.ف) تەمەن ١٤ ساڵ کە هەر چواریان لە ڕەگەزی مێن و دوای لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەکانیان ، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون . 

هەر لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە ، لە بەرواری ١٥ / ٨ / ٢٠١٧ لە ناحیەی چوارقوڕنە باندێکی سێ کەسیان دەستگیر کرد ، بەناوەکانی ١- ( ح.م.ع )تەمەن ٣٨ ساڵ ٢- ( ک.ع.ح ) تەمەن ٣٢ ساڵ ٣- ( ڕ.ف.ع ) تەمەن ١٧ ساڵ کە کاری لەشفرۆشیان ئەنجامداوە هەروەها بڕێک مادەی هۆشبەریان پێگیراوە . دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بە تاوانەکانیان و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین .