ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید شایستەیی تیپەکەی لە بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئییسپانیا دووپاتکردەوە.

لە لێدوانێکیدا زینەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید پاش بردنەنەوەی تیپەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یاری گەڕانەوەی سوپەری ئییسپانیا رایگەیاند، یانەکەی بە شایستەیی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی بردەوە.

راهێنەرکەی مێرێنگی وتیشی "ئەم تیپەکەی ئێستای مەدرید شایستەی نازناوەکانن و لە هەموو یاریەکەدا باشترین ئاست پێشکەش دەکەن و تینوی بردنەوەی نازناوەکانن".

زیدان باسی لەوەش کرد، کە ئاستە بەرزەکەی یانەکەی لەلای هەندێک کەس وەک کارێکی ئاسایی دەردەکەوێت، بەڵام لە راستیدا ئەرکێکی قورسی رۆژانە لەسەر یاریزانەکانیەتی و لە راهێنانەکاندا باشترین هەوڵ دەدرێت بۆ بەرزکردەوەی ئاستیان.