ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریاڵ مەدرید بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فیۆرنتینای بردەوە و بۆ جاری 27تەم بووە پاڵەوان.

لەجامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رووبەرووی یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی بووەوە.

لەخولەکی چواردا یانە ئیتاڵیەکە دەست پێشخەری کرد و لە رێگەی جۆردان ڤیرتۆوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام ریاڵ مەدرید هەر زوو لە رێگەی بۆرخا مایۆراڵەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

دواتر و لە خولەکی 33 کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی گۆڵی دووەمی یانە مەلەکیەکەی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمیشدا هیچ کام لە دوو یانەکە نەیان توانی گۆڵ تۆماربکەن و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانە ئیسپانیەکە کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش ریاڵ مەدرید بۆ جاری 27تەم لە مێژوویدا نازناوی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆی بردەوە.