ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكێتی تۆپی پێی جیهان ژمارەی یانە بەشداربووەكانی جامی جیهانی یانەكان بۆ بیست و چوار یانە بەرزدەكاتەوە.

یەكێتی تۆپی پێی جیهان لە دواین كۆبونەوەیدا بڕیاریدا بە بەرزكردنەوەی ژمارەی یانە بەشداربووەكانی جامی جیهانی یانەكان بۆ بیست و چوار یانە.

فیفا بڕیاریداوە لە ساڵی دوو هەزارو بیست و یەكەوە چوار ساڵ جارێك جامی جیهانی یانەكان ئەنجام بدرێت و بەهۆی زیادكردنی یانەكانەوە گرنگی زیاتر بەو جامە دەدرێت.

هەروەها بەشدربووان لە جامی جیهانی یانەكان بەپێی كورسی بەشداریكردنی كیشوەرەكان دەبێت و لە كیشوەری ئەوروپا زۆرترین یانە بەشداری دەكات.

جامی جیهانی یانەكان هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێت و بەبەشداری یانە براوەكان لە جامی ناوخۆیی كیشوەرەكەیاندا.