ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی ئەمریکای کراوە، رافایل نادال لە دل پۆترۆی بردەوە و کیڤن ئەندرۆسنیش لە پابلۆ کارینۆی بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی، کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، رافایل نادالی ئیسپانی خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان، بەرامبەر خوان مارتن دلپۆترۆی ئەرجەنتینی یاریکرد.

نادالی خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندی ، بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە خوان مارتن دلپۆترۆی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە،خاڵی کۆمەڵەکان(٤-٦ ، ٦-٠ ، ٦-٣، ٦-٢) بوو.

لە یارییەکی تردا و لە هەمان جامدا،کیڤن ئەندرسۆنی ئەفریقیای باشووری بەرامبەر پابلۆ کارینۆ بۆستای ئیسپانی یاری کرد.

کیڤن ئەندرسۆن بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە پابلۆ کارینۆ بۆستای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە،خاڵی کۆمەڵەکان(٤-٦ ، ٧-٥ ، ٦-٣، ٦-٤) بوو.

لە یاری کۆتاییدا هەردوو یاریزان رافایل نادال و کیڤن ئەندرۆسن رووبەرووی یەک دەبنەوە.