ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو لە جامی ئینگلتەرا، لیستەر سیتی و لیڤەرپوڵ یاری لوتکە ئەنجام دەدەن و سبەینێش یانە زلهێزەکان یاری دەکەن.

لە قۆناغی سێیەمی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، ئەمشەو زۆربەی یارییەکانی قۆناغەکە ئەنجام دەدرێن، لە یاری لوتکەدا، کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەک، لیستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوڵ دەکات.

لە یارییەکی تردا و کاتژمێر ١٠، تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا، رووبەڕووی بارنسلی دەبێتەوە.

سبەی چوارشەممەش یارییەکانی تری قۆناغەکە بەڕێوەدەچن، لە یەک کاتدا و کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەکی شەو، چێڵسی و ئارسناڵ و ئیڤەرتۆن بەدواییەکدا میوانداری نۆتینگهام و دۆنکاستەر و سەندەرلاند دەکەن.

لە یارییەکی تردا و کاتژمێر ١٠، مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەرامبەر بیرتن ئەلبیۆن یاری دەکات و لە هەمان کاتدا مانچستەر سیتیش رووبەڕووی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن دەبێتەوە.