ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو لە خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن لە یاری لوتکەدا دەبێتە میوانی شاڵکە و سبەینێش دۆرتمۆند رووبەڕووی هامبۆرگ دەبێتەوە.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ئەمشەو بەشێک لە یارییەکان ئەنجام دەدرێن. کاتژمێر نۆ و ٣٠ خولەک بایرن میونشن لە یاریگای فیلتینس ئەرینا و لە یاری لوتکەدا، دەبێتە میوانی شاڵکە.

میونشن بە سێ بردنەوە و دۆڕاندنێک نۆ خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەدایە و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش شاڵکەی پلەی چوارەمەوەیە.

سبەی چوارشەممەش سەرجەم یارییەکانی تری هەفتەکە بەڕێوەدەچن، کاتژمێر نۆ و ٣٠ خولەکی شەو بڕوسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، رووبەڕووی هامبۆرگ دەبێتەوە.

لە هەمان کاتدا و لە یارییەکی تردا، هێرتا بەرلین لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلینی پایتەخت، میوانداری بایەر لیڤەرکوزن دەکات.