ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمرۆ سێشەممە هەفتەی پێنجەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا، دوو یاری بەخۆیەوە دەبینێت، کاتژمێر ١١ی شەو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئیبار دەکات.

پێش ئەم یارییە و کاتژمێر نۆی شەو، هەردوو یانەی ڤالانسیا و مالاگە لە یاریگای مێستایا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

رۆژی چوارشەممەش زۆربەی یارییەکانی تری هەفتەکە ئەنجام دەدرێن، کاتژمێر ١١ی شەو یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ بیتیس دەکات و لە هەمان کاتدا سیڤیلیەش رووبەڕووی لاس پاڵماس دەبێتەوە.

پێشتر و کاتژمێر نۆی شەویش، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، دەبێتە میوانی ئەتلەتیک بلباو.