ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاریەكەی دوێنێ شەوی نێوان ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند دا گاریس بەیڵ خاوەن گۆڵی یەكەمی یاریەكە لە خولەكەكانی كۆتایی ھەستی بە ئازار كرد بۆیە داوای لە زێدان كرد كە دایبنیشێنێت ، ھەرچەندە دوای یاریەكە زێدان لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند كە بەیڵ پێكانی نییە تەنھا ماندوو بو بۆیە دامنیشاند بەڵام رادیۆی كادینا كۆپی بڵاوی كردەوە كە بەیڵ توشی كشانی ماسولكەی رانی بۆتەوە و لانی كەم ئەو یاریزانە پێویستی بە پشویەكی چەند رۆژی ھەیە بۆیە پێناچێت بۆ یاریەكەی ھەفتەی حەوتەمی لالیگا بەرامبەر بە ئیسپانیۆل یاری بكات.