ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك رۆناڵدۆ نەیتوانی لەخولی ئیسپانیا گۆڵ بكات بەوەش ئەم وەرزە تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك بكات.

رۆناڵدۆ هەفتەی رابردوو لە چامپیۆنز لیگ توانی دوو گۆڵ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند تۆماربكات بەڵام لەخولی ئیسپانیا بۆ یاریی سێیەم لەسەر یەك نەیتوانی گۆڵ بكات.

دواین جار كە رۆناڵدۆ لەخولی ئیسپانیا گۆڵی تۆماركرد وەرزی رابردوو بوو كاتێك بەرامبەر مەلەگە لە دوا هەفتە یارییان كرد و نازناوەكەیان مسۆگەركرد.

رۆناڵدۆ لە چوار یاریی سەرەتای خولی ئیسپانیا بێ بەش بوو بەهۆی ئەو كارتە سورەی لەجامی سوپەری ئیسپانیا وەریگرت.

بەڵام لەكاتی گەرانەوەشیدا بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی ریاڵ بیتس و ئالاڤێس و ئیسپانیۆل یاریی كردوەو گۆڵی تۆمارنەكردوە.