ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی دیفنسا سەنتراڵ نوسیویەتی کە دوای ئەوەی ئەم وەرزە جەیمس رۆدریگێز بە شێوەی خواستن لە ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن ەوە کرد ھۆکاری سەرەکی ئەو گواستنەوەیە کارلۆ ئەنچیلۆتی بوو کە جەیمس لەسەر قسەی ئەو راھێنەرە کە پەیوەندیەکی باشیان ھەبوو چووە یانە ئەڵمانیەکە ئێستاش بە لابردنی ئەنچیلۆتی جەیمس بێ ھیوا بووە چونکە رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی نوسیویەتی کە جەیمس رۆدریگێز لە بەرنامەی یۆب ھاینکس نابێت و لە لای ئەو راھێنەرە یاریزانی سەرەکی نابێت بۆیە جەیمس بە زوترین کات دەگەرێتەوە ریاڵ مەدرید و بۆندەکەی ھەڵدەوەشێنێتەوە ، ئەگەر ریاڵ پێی باش بێت بی ھێڵێتەوە ئەوا بەردەوام دەبێت و ئەگەر ریاڵ مەدریدیش نەیەوێت ئەوا پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆ یان ئینتەر میلانەوە دەکات