ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە کە ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی کرین و ھەوڵدانی یانەی مان سیتی بۆ گواستنەوەی میسی دەبیسترێت ، ھەرچەندە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەش بەردەوام رایدەگەیەنن کە بۆندەکەی میسی یان نوێ کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا ئەو یاریزانە خۆی دانی بەوەدا نەناوە بۆندەکەی نوێ کردبێتەوە و ئەمساڵیش بۆندەکەی کۆتایی دێت ، بۆیە یانەی مان سیتی ئەمجارە کە کۆتایی بۆندی میسی بەرەو کۆتایی دەروات ھەوڵەکانی زیاتر کردووەو بۆندێکی خەیالیشی بۆ کرینی میسی ئامادە کردووە کە بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و ھەمو ئامادەکاریەکانیش لە چۆنیەتی بۆندەکە و موچەی میسی دیاری کراوە