ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا دوو یاریی دۆستانە ئەنجام دەدات.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی روسیا و کۆستاریکا ئەنجام دەدات.

بەپێی بەیانێکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، رۆژی 11ی مانگی داهاتوو لە مەلەگا میوانداری هەڵبژاردەی کۆستاریکا دەکەن.

بڵاویشیان کردووەتەوە رۆژی 14ی هەمان مانگ دەچنە روسیاو لە سان پترسبێرگ و بەدۆستانەیی رووبەڕووی هەڵبژاردەی روسیای رێکخەری مۆندیال دەبنەوە.

پێشتر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی پلانی داڕشتبوو یارییەکی کۆستاریکا لەسەر یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بەیانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرێوەبچێت، بەڵام لەکۆتاییدا مەلەگایان دیاریکرد.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی لەپاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی روسیا سەرکەوتوو، هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کە لەکۆمەڵەکەیدا بوو پلەی دووەمی بەدەستهێناو بۆ یارییەکانی پاشکۆ پەڕییەوە.