ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و کاپتنی یانەی بەرشلۆنە، کاتی وازهێنانی لەیاریکردنی نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد.

ئێنێستا کە بە وێنەکێشیش ناسراوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند یارییەکانی جامی جیهانی 2018ی روسیا، دەبێتە دواین وێستگەی یاریکردنی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیەوە.

ئینێستای تەمەن 33 ساڵ لەو لێدوانەیدا کە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە وتوشیەتی " هەلێکی گەورەیە تاوەکو کۆتایی هاتنی مۆندیالی روسیا بکەمە کۆتایی هێنان بەئەنجامدانی یاری نێودەوڵەتی، پلانم هەیە دوابەدوای ئەو مۆندیالە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەم".

ئینێستا 121 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامداوەو لەگەڵیدا نازناوی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای (2008 و 2012)و جامی جیهانی 2010ی بەدەستهێناوە.