ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئۆسکار گراو بەرێوبەری جێبەجێکار لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد کە یانەی بەرشەلۆنە بۆندێکی نوێ دەخاتە بەردەم میسی ئەستێرە گەورەکەی یانەکەی ، ئۆسکار رایگەیاند کە یانەی بەرشە بە ھەمان شێوەی ئینێستا بۆندێکی ھەتا ھەتایی دەخاتە بەردەم لیۆنێل میسی و بەو ھیوایەی میسی بەو بۆندە رازی بێت ، ئەوەی جێی ئاماژەیە وەرزی رابردو میسی بۆندەکەی بۆ ٤ ساڵ لەگەڵ بارسا نوێ کردەوە بەڵام ئەوە ھەر بە دەمی بووەو ھیچ شتێک لەسەر کاغەز ئیمزا نەکراوە کە ئەوەش نیگەرانی زۆری لێکەوتۆتەوە بۆیە ئەگەری میسی تەمەن ٣٠ ساڵ ئەو بۆندە نوێ یە ئیمزا بکات ئەوا دڵی ھاندەران و ئیدارە و یاریزانانی یانەکە خۆش دەکات و ئێمەش ئامادەیەن ھەمو داواکارییەکی ئەو یاریزانە جێ بە جێ بکەین