ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زەینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دانی بەوەدا نا کە خۆی بە باشترین راهێنەری جیهان نازانێت، سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهانی وەرگرت.

بۆ لیستی پاڵێوراوانی باشترین راهێنەرانی جیهان بۆ ساڵی 2017 زیدانی فەرەنسی و پاڵێوراوەو چانسێکی گەورەی هەیە سیناریۆکەی وەرزی رابردوو دووبارە بکاتەوە، خەڵاتەکەش لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە پێشکەش دەکرێت.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا زیدانی راهێنەری شاهانەییەکان ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەو باشترین راهێنەری جیهان نییە، بەڵام چانسی ئەوەی هەیە لە باشترین یانەی جیهاندا پۆستی راهێنەرایەتی هەیەو لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانادا دەجەنگێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا ناوبراو دەڵێت "هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی ببمە راهێنەر، هەموو رێککارێکم گرتە بەر بۆ ئەوەی باشترین کارێک بکەم لە ژیانی راهێنەرایەتیمدا، هەرچەندە خەڵاتی باشترین راهێنەرم وەرگرتووە، بەڵام باشترین نیم و دانی پێدا دەنێم".