ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو ئاهەنگی بەڕێوەچوونی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2017 لە لەندەن بەڕێوەچوو، جان لویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس وەک باشترینی ساڵی 2017 خەڵاتەکەی وەرگرت.

بوفۆنی تەمەن 39 ساڵ کە بە جاڵجاڵۆکەکە ناسراوە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس نازناوی خولی پلە یەکی ئیتاڵیای بەدەستهێناو لەگەڵ خانمە پیرەکە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەرانبەر یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانی جامەکە بەرزبکاتەوە.