ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاهەنگی بەڕێوەچوونی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2017 لە لەندەن بەڕێوەچوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری یانەی ریاڵ مەدرید وەک باشترینی ساڵی 2017 خەڵاتەکەی وەرگرت.

رۆناڵدۆ سەركردایەتی یانەكەی كردووە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی سوپەری ئەوروپا و گۆڵكاری چامپیۆنس لیگیش بووە، بەوەش ب خەڵاتی زەبێستی بۆ ساڵی 2017 بەدەستهێنا.

رۆناڵدۆی تەمەن 32 ساڵ ، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی پرتوگال نازناوی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016ی بردەوەو یانەكەشی نازناوی هەمان ساڵی چامپیۆنس لیگی بەدەستهێنا، ساڵی رابردووش خەڵاتەكەی بەدەستهێناوەو لەلایەن فیفاوە بەباشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان كراوە.

مووشەکەکەی مادێرا کۆی خەڵاتەکانی باشترین یاریزانی جیهانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی رکابەری یەکسانکردەوەو خاوەنی 5 خەڵاتە.