ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاهەنگی بەڕێوەچوونی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2017 لە لەندەن بەڕێوەچوو، تێیدا باشترین پێکهاتەی ساڵ دیاریکراو خەڵاتیان وەرگرت.

لە چوارچێوەی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2017 "زە بێست" کە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانەوە بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەکەش پێشکەش دەکرێت تێیدا یاریزانەکانی ئیسپانیا پشکی شێریان لەو پێکهاتەیەدا بەرکەوت و لەنێویاندا یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید.

5 لە یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵدان و دوو یاریزانی بەرشلۆنەش دەبینرێن، تێیدا 55 یاریزان لە جیهاندا رکابەری گرتنی کورسییەکی ئەو پێکهاتەیەیان دەکرد، بەڵام 11 یاریزان توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە.

پێکهاتەی باشترینی ساڵی 2017:

گۆڵپارێز: جان لویجی بوفۆن

بەرگریکاران: دانی ئەلڤێس یۆڤانتۆس- پاریس سانجێرمان، بۆنوچی یۆڤانتۆس- ئەی سی میلان، مارسیلۆ ریاڵ مەدرید، سێرجیۆ رامۆس ریاڵ مەدرید.

ناوەند: ئینێستا بەرشلۆنە، مۆدریچ ریاڵ مەدرید، تۆنی کروز ریاڵ مەدرید.

هێرشبەران: مێسی، رۆناڵدۆ، نێیمار