ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لیستی رەشی یاریزانەکانی ریاڵ مەدریدی داوە بە پیرێزی سەرۆک و پێیوایە ئەویاریزانانە هۆکاری دابەزینی ئاستی یانەکەن.

یانەی ریاڵ مەدرید لەخولی یانە پاڵەوانەکان بە تۆتنهام دۆراو لە خولی ئیسپانیاش بەرامبەر جیرۆنا شکستی هێنا.

پاش ئەو دوو یاریە رەخنەیەکی زۆر چوە سەر یاریزانکانی ریاڵ مەدرید بەوەی وەک پێویست خۆیان هیلاک ناکەن.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بریتانی ئاشکرایکردوە، رۆناڵدۆ لیستێکی پێنج یاریزانی داوەتە پیرێزی سەرۆک و پێیوایە ئەوانە هۆکاری دابەزینی ئاستی ریاڵ مەدریدن.

ئەو لیستەی رۆناڵدۆ ناوی هەریەک لە یاریزانان ، کایلۆر ناڤاسی گۆڵچی و ناتچۆ هێرناندێز و تیۆ هێرناندێز و خیسۆس فایخۆ و دانی سیبایۆسی تێدایە.

بە پێی رۆژنامەی دەیلی ستار، رۆناڵدۆ پێیوایە ئەم یاریزانە خیبرەیان نییە و لەو ئاستەدا نین کە یاریی بۆ ریاڵ مەدرید بکەن.