ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیبراهیمۆڤیچ گەرایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی مانچستەر یونایتد و لە چەند هەفتەی داهاتودا دەتوانێت یاریی بکات.

ئیبراهیمۆڤیچ وەرزی رابردوو توشی پێکانێکی قورس هات و ئەوکات پزیشکەکان هەشت مانگیان بۆ کاتی گەرانەوەی دانا.

بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینیەکانەوە ئیبراهیمۆڤیچ زوتر گەرایەوە مەشق و راهێنانەکان ئەوەش بەهۆی ئەو جەستە بەهێزەی هەیەتی.

مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیکردەوە ئیبراهیمۆڤیچ لە راهێنانەکانی مانچستەر یونایتد بەشداری کردوە.

وتیشی: پێشبینی دەکەم لە چەند هەفتەی داهاتودا بتوانێت بەشداری یارییەکانی مانچستەر یونایتد بکات.