ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ شەو لە بەرنامەی چیرینگیتۆ رۆژنامەنوسێکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بە ناوی ئسدواردۆ ئاندا رایگەیاند کە یانەی ریاڵ مەدرید بە بەرنامە و بە نھێنی کاری گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا ئەنجام دەدات و دەیەوێت لە ٢٠١٩ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، ئیدواردۆ رایگەیاند تا ئەوکاتە کریستیانۆ تەمەنی دەبێتە ٣٤ ساڵ و نێیماریش ٢٧ ساڵ بۆیە پێویستە لەسەر یانەی ریاڵ یاریزانێک بۆ شوێنی کریستیانۆ ئامادە بکات ئەویش کەس نییە جگە لە نێیمار ، ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکراشی کرد کە ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی نێیمار بڕی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ خەرج دەکات ھەم لە گواستنەوەی ھەمیش لە پێدانی موچەی ئەو چەند ساڵەی بۆندی لەگەڵ دەکات کە ٥ ساڵە