ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ لە بەرنامەی کەناڵ پڵسی فەرەنسا کەریم بنزیما رەخنەی لە دیدی دیشامپی راھێنەری ھەڵبژاردەی فەرەنسا گرت بەوەی کە ھۆکارە بۆ بانگھێشت نەکردنی بۆ ریزی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و بن زیما ووتی تا دیشامپ راھێنەر بێت من بانگھێشت ناکرێم لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی فەرەنسا و ئەڵمانیا کە ئەمشەو ئەو یاریە دەکرێت دیشامپ بە کورتی وەڵامی بنزیمای دایەوە و رایگەیاند : قسەکانی بن زیما نیگەرانم ناکەن ، لەوەش نیگەران نیم کە خەڵکانێک پشتگیری لە بنزیما دەکەن ، ئەو یاریزانە خۆی باش دەزانێت بۆچی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی فەرەنسا ناکرێت ـ بەڵام من دەڵێم کێشەکەی بنزیما ماندومان دەکات بۆیە پێویست ناکات خۆمانی پێوە خەریک بکەین