ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پاڵێوراوی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2018ی روسیا ئاشکرا دەکات.

گواردیۆلا لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی وێستهام یونایتد کە بڕیارە یەکشەممە بەرێوەبچێت، ئەو هەڵبژاردەیەی ئاشکرا کرد کە بەپاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی دەزانێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەکۆنگرەکەدا وتی "هەمیشە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا و بەرازیل پاڵێوراوی بردنەوەی مۆندیال، من هیوام وایە ئەو هەڵبژاردەیە نازناوی مۆندیال بباتەوە کەخۆشم دەوێت".

وتیشی "هیوادارم ئیسپانیا نازناوەکە بباتەوە چونکە کەسی زۆری تێدایە خۆشم دەوێن، بەهەمان شێوە هەمان هەستیشم بەرامبەر ئەڵمانیا و ئەرژەنتین هەیە".

ئێوارەی ئەمرۆ لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا تیروپشکی یارییەکانی مۆندیالی 2018ی روسیا راکێشراو رۆژی 14ی حوزەیران یاریی دەسپێکی پاڵەوانێتیەکە لەنێوان هەڵبژاردەی روسیا و سعودیەدا بەرێوەدەچێت.