ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەخولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری سیڤیلیە دەکات و بەرشەلۆنەش لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی ڤیاریال دەبێتەوە.

رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا پێی ناوەتە هەفتەی پانزە و ئەمرۆ شەممە یانەی ریاڵ مەدرید کاتژمێر 6 و 15 خولەکی ئێوارە میوانداری سیڤیلیە دەکات.

هەرچی یانەی ڤالانسیاشە پاش یەکەم شکستیان لەخولی ئیسپانیا روبەروی یانەی سیلتافیگۆ دەبنەوە.

رۆژی یەک شەممەش یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ڤیاریال یاریی دەکات.

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە 36 خاڵ پێشەنگە و ڤالانسیاش بە 31 خاڵ دوەمە و ئەتلەتیکۆمەدریدیش بە 30 خاڵ سێیەمە و ریاڵ مەدریدیش بە 28 خاڵ چوارەمە.