یاریی لوتکەی هەفتەی شانزەی خولی ئینگلتەرا رۆژی یەک شەممە لە نێوان هەردوو یانەکەی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ شەممە رکابەرییەکانی خولی ئینگلتەرا پێ دەنێنە هەفتەی شانزە و یانەی چێلسی دەبێتە میوانی یانەی وێستهام
لە یاریەکی تردا یانەی تۆتنهام میوانداری ستۆک سیتی دەکات و نیوکاسڵیش روبەرویی لیستەر سیتی دەبێتەوە.
رۆژی یەک شەممەش یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ساوساومپتۆن یاریی دەکات.
هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆنیش یاریی دێربی ئەنجام دەدەن، بەهێزترین یاریی ئەم هەفتەیەش لە نێوان مانچستەر یونایتدی دووەم و مانچستەر سیتی پێشەنگ دەبێت.
مان سیتی بە 43 خاڵ یەکەمە و مان یونایتدیش بە 35 خاڵ دوەمە و چێلسیش بە 32 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دەبینرێت.