ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ئاردا تورانی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ سەرۆکی یانەی گەڵاتەسەرای تورکیدا کۆبووەتەوەو لەکۆبونەوەکەشدا چنک ئارگۆنی بەرێوەبەری وەرزشی یانە تورکییەکە ئامادە بوو.

بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەکە توران بەشێوەی زارەکی بەڵێنی بەسەرۆکی یانە تورکییەکە داوە کە پەیوەندی بەیانەکەیانەوە بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویشیکردووەتەوە هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون لەچەند رۆژی داهاتوودا یانەی گەڵاتەسەرای بۆ گواستنەوەی توران پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنەوە بکات.

هەمان سەرچاوە بڵاویشیکردووەتەوە یانە تورکییەکە دەیانەوێت بەشێوەی خواستن و تاکۆتایی وەرزی ئەمساڵ تواناکانی توران بەدەستبهێنن و لەهاوینی داهاتووشدا مافی کڕینی ئەو یاریزانەیان هەبێت.