ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ریاڵ مەدرید بەزەحمەت بەربەستی یانەی جەزیرەی ئیماراتی بڕی و بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان سەرکەوت.

لەئەبوزەبی ئیمارات و لەیاریی دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی جەزیرە یاریی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە سەرەڕای باڵادەستی ریاڵ مەدرید، بەڵام بەگۆڵێکی رۆمارینهۆی بەرازیلی بەسودی یانەی جەزیرە کۆتایی هات.

لەدەسپێکی تایمی دووەمدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان ئەنجامی یارییەکەی بەسودی ریاڵ مەدرید یەکسان کردەوەو بەو گۆڵەش بووە گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتیەکە.

دواتر و لەخولەکی 81دا گاریس بەیلی وێڵزی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بەخشییە یانەی ریاڵ مەدرید و یارییەکەش (2-1) گۆڵ بەسودی زێدان و یاریزانەکانی کۆتایی هات.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە سەرکەوت و شەممەی داهاتوو لەسەر نازناوی پاڵەوانێتیەکە بەرامبەر یانەی گریمیۆی بەرازیلی یاری دەکات.

  • 1