ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و کاپتنی یانەی بەرشلۆنە باس لەئەگەری پەیوەندیکردنی نێیمار داسیلڤای بەرازیلی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.

هاوینی ئەمساڵ نێیمار بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ یانەی بەرشلۆنەی بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێهێشت، چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش باس لەوە دەکەن چوونی نێیمار بۆ پاریس بڕینی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پەیوەندی کردن بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە.

لەسەر ئەو بابەتەو لە وەڵامی پرسیارێکدا ئەندرێس ئینێستای یاریزانی یانەی بەرشلۆنە وتویەتی " لەکاتی پەیوەندیکردنی نێیمار بەریاڵ مەدرید بێزار دەبم، ئەو یاریزانێکی نایابەو بەپەیوەندیکردن بەرکابەرەکەمانەوە هێزی زیاتریان پێ دەدات".

وتوشیەتی " لە تۆپی پێدا هەمووشتێک ئەگەری روودانی هەیە، هەروەک چۆن رۆشتنەکەشی لەبەرشلۆنە بۆ پاریس سان جێرمان چاوەڕوان نەکراو بوو، کەواتە هەموو ئەگەرەکان بەکراوەیی ماونەتەوە".

لەبارەی رۆشتنە چاوەڕوانکراوەکەی ماسکیرانۆشەوە تویەتی " ماسکیرانۆ یاریزانێکی لێهاتووە، هیوادارم لەگەڵماندا بمێنێتەوە، بەڵام دواجار بڕیارە لەدەستی خۆیدایە".

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا وێنەکێشە ئیسپانییەکە وتویەتی خۆی بەباشترین یاریزانی مێژووی ئیسپانیا دانانێت، بەڵام شانازی بەو کاتانەوە دەکات کە خزمەتی هەڵبژاردەکەی کردووە.

  • 1