ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە تەئکیدی کردوە کە هەتا گەورە بێت لەتەمەندا ئاستی باشتر دەبێت و ئێستاش خۆشحاڵە بە شێوازی یاریکردنی خۆی.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا میسی باسی هەندێ نهێنی ژیانی وەرزی خۆی کردوەو ئاماژەی بەوەداوە کە سەرەرای ئەوەی گەیشتۆتە تەمەنی 30 ساڵی بەڵام گۆرانکاری لە شێوازی یاریکردنی خۆی کردوەو دڵخۆشە.

وتیشی: پێویستە بە باشترین شێوە بەشداری مۆندیال بکەین و ئامادەییی تەواو بۆ ئەو پاڵەوانێتیە بکەین.

هیواشی خواست کە ئەوەی پێشکەشی تۆپی پێی کردوە ئەویش لە بەرامبەردا پێشکەشی بکاتەوە.

سەرسامی خۆشی پیشاندا بەوەی چیللی نەگەیشتۆتە مۆندیال و تەئکیدیشی کردەوە کە پێویستە شکستەکەی ئەڵمانیا لەمۆندیالی 2014 قبوڵ بکەن.

 

سەرجەم وتەکانی میسی لە چاوپێکەوتنەکەدا

میسی: هیوادارم تۆپی پێ ئەوەم بۆ بکە کە من بۆم کرد

میسی: دەچینە مۆندیال بە باشترین شێوە ، ئاستمان وەک لە پێشوو باشترە

میسی: لە پاڵاوتنەکان ئاستێکی خراپمان پێشکەش کرد و هەندێ جار شایستەی بردنەوەش نەبوین

میسی: پێم سەیر بوو کە چیللی سەرنەکەوت، ئەو دوو کوپا ئەمەریکای بەدەستهێنابوو ، هەڵبژاردەیەکە لەسەر بردنەوە راهاتووە

میسی: پێویست بوو شکستەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا قبوڵ بکەین تۆپی پێ بردنەوە و دۆراندنە

میسی: لە راستیدا نەمدەزانی چۆن دەبم و چیم بەسەردێت کاتێک دەگەمە 30 ساڵ ، بەڵام ئێستا خۆشحاڵم بە ژیان و زۆر باشیشم

میسی: زۆر دڵخۆشم لەم قۆناغەی ژیانی وەرزشیمدا، پێموایە ئێستا لەکاتێکی زۆر باشدام لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا

میسی: بەشێوەیەکی باش پێشکەوتنم کردوە لە شێوازی یاریکردنم و شتی نوێ فێربوم و ئێستا بەردەوامم لە گۆرانکاری کردن لە یاریکردنمدا

میسی: دەتوانم بڵێم هەرکاتێک تەمەنم زیاتر دەبێت باشتر دەردەکەوم

میسی: ئەگەر نەگەیشتینایە مۆندیال لێدانێکی قورس بوو بۆ ئەرجەنتین و سەرجەم یاریزانەکان و نازانم ئەوکاتە چیم دەکرد

میسی: لە 2018 ؟ لەوانەیە جارێکی تر ببمەوە بە باوک !!

  • 1