ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شەوی رابردوو لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە لەلایەن رۆژنامەی مارکاوە خەڵاتی گۆڵکاری وەرزی 2016-2017ی وەرگرت و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکدا پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە.

لیۆ لە پەیامەکەیدا دەڵێت "دوو خەڵاتم وەرگرتووەو پێشکەشی دەکەم بەهاوڕێکانم لە یانەی بەرشلۆنە، هاوکارم بوون لە گەیشتن بەسەرکەوتنەکان، هەمیشە ئامانجی هەموومانە بگەین بەدەستکەوتەکانی یانەکەو سوپاسی هەمووان دەکەم کە پیرۆزباییان لێکردووم".

رۆژنامەی مارکا ساڵانە خەڵاتەکە دەبەخشێتە گۆڵکاری خولی پلە یەکی ئیسپانیاو خەڵاتەکەش بەناوی دی ستیڤانیۆی ئەفسانەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدەوەیە.

مێسی بەتۆمارکردنی 37 گۆڵ لە وەرزی رابردوودا پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرت و خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، ئەندریەس ئینێستای هاوڕێیشی وەک باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی 2016 دەستنیشانکراو خەڵاتەکەی وەرگرت، چونکە رۆڵی هەبووە لە دروستکردنی دوو گۆڵ بۆ هاوڕێکانی لەکۆی بەشداریکردن لە چوار یارییدا، لەلایەکی تریشەوە لە رووبەڕووبوونەوەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا دوو گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.