ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە بەشێک لە پارەکانی بۆ پرۆژەی کۆمەڵایەتی خەرجبکات و هاوکارییەکانی زیاتر بواری تەندروستی دەگرێتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەستێرەکەی یانەی شاهانە بۆ ساڵی 2020 نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری سانتیاگۆی پایتەختی چیللی دەکاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشکراکردووە کە رۆناڵدۆ هاوشان لەگەڵ کۆمپانیای ئەلیساندرۆ پۆرتۆ ئەو نەخۆشخانەیە دروستدەکەن، ناوبراو سەرمایەدارێکی ئیتاڵییەو پێشتر لەگەڵ رۆناڵدۆدا کاریان لەبواری گرێبەستی تایبەتی زەوی و زاردا کردووە.

دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە چیللی کۆتا کاری پرۆژەکانی رۆناڵدۆ نابێت، بەڵکو بەنیازە زنجیرەیەک نەخۆشخانە لە شارە گەورەکانی ئەمەریکای لاتین بکاتەوەو کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی نەخۆش.

رۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەماوەی رابردوودا چەندینجار هاوکاری منداڵانی نەخۆش و هەژاری سەرشەقامەکانی کردووەو بڕە پارەی زەبەلاحی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە.

  • 1