ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل میسی بە ٢٤ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی کلاسیکۆدایە و بە جیاوازی حەوت گۆڵ لە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە.

شەممەی داهاتوو، ٢٣ی ئەم مانگە، لە هەفتەی ١٧ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداری بەرشەلۆنە دەکات و سێیەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە ئەنجام دەدەن.

لە دوو کلاسیکۆی رابردووی ئەم وەرزەدا، کە جامی سوپەری ئیسپانیا بوو، ریاڵ مەدرید یاری گەڕانەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بردەوە و لە یاری چوونیشدا لە یاریگای کامپ نۆ، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بەرشەلۆنە هێنا.

لە ئێستادا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بە ٢٤ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی کلاسیکۆدایە و بە جیاوازی شەش گۆڵ لە پێش ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدریدەوەیە، کە ئەم ١٨ گۆڵی هەیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش بە ١٧ گۆڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

  • 1