ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی گلۆبۆی بەرازیلیدا ریکاردۆ كاكای بەرازیلی و تەمەن 35 ساڵ وازهێنانی یەكجارەكی لەیاریی تۆپی پێ راگەیاند، ئەوەش لەكاتێكدایە لەژیانی یاریكردنیدا درێسی یانەكانی ساوپاولۆ، میلان، ریاڵ مەدرید و ئۆرلاندۆ سیتی پۆشیوە.

دەستکەوتەکانی کاکا..

گۆڵ تۆمارکردن: کاکا لە ژیانی وەرزشی خۆیدا 654 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە، 208 گۆڵیشی تۆمارکردووەو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلیش لەکۆی 92 یاریی 29 گۆڵی تۆمارکردووە.

دروستکردنی گۆڵ: بەدرێسی یانەکانەوە 154 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووەو لە سیلیساویش 15 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوەکان: لە ژیانی وەرزشی خۆیدا 10 نازناوی لەسەرجەم پاڵەوانێیتییەکانیدا بەکۆی گشتی بەدەستهێناوە.

نازناوی تاکە کەسی:

1- سێ جار باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بووە 2004، 2006، 2007.

2- سێ جار لە پێکهاتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە کە ساڵانە یویفا دیاریدەکات 2006، 2007، 2009.

3- لە وەرزی 2006-2007 گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ.

4- ساڵی 2007 نازناوی تۆپی فرانس فوتبۆڵی بەدەستهێناوە.

5- ساڵی 2007 خەڵاتی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەدەستدەهێنێت.