ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەممە کلاسیکۆی لالیگا بەرێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆری پۆلیسیش پاراستنی ئاسایشی یارییەکە و یاریگاکەیان پێسپێردراوە.

کاتژمێر (3)ی پاش نیوەڕۆی شەممە، لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا یارییەکی گرنگ بەرێوەدەچێت و تێیدا ریاڵ مەدرید میوانداری بەرشلۆنە دەکات.

بەیەک گەیشتنی دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا بەیەکێک لەو یارییانە دادەنرێت کەلەسەرانسەری جیهاندا گرنگی پێدەدرێت، لە ئێستاشی حکومەتی ئیسپانیا رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر و ئەرکی پاراستنی یاریگای بەرێوەچوونی یارییەکەی بە 1700 پۆلیس سپاردووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لەئیسپانیاوە بڵاویانکردووەتەوە بەچواردەوری یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بڵاوەیان پێکراوەو بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن.

کاتی بەرێوەچوونی یارییەکە نزیکە لە جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵی زاینییەوە، هەربۆیە بەهۆی گرنگی یارییەکە و کاتەکەیەوە ئەو ژمارە زۆرەی پۆلیس ئەرکی پاراستنی یارییەکە و یاریگاکەیان لەهەر کردەوەیەکی تیرۆریستی پێسپێردراوە.

  • 1