ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە پەیامێك ئاڕاستەی هاندەرانی یانەكەی دەكات.

ئێوارەی ئەمرۆ یانەی بەرشلۆنە بەسێ گۆڵی خاوێن سەركەوتنی تۆماركردو شكستی كرد بەبەری یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگادا.

مێسی تەمەن 30 ساڵ بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركردو ژمارەی گۆڵەكانی لەوەرزی ئەمساڵدا بۆ 15 گۆڵ بەرزكردەوە.

دوابەدوای یارییەكە لیۆنێل مێسی لەسەر روپەری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك وێنەیەكی خۆی داناوەو لەگەڵیدا پەیامێكی ئاڕاستەی هاندەرانی كردووە.

مێسی نوسیویەتی "كارێكی مەزنە كە ئەمساڵمان بە بردنەوەیەكی گرنگ لە كلاسیكۆدا كۆتایی پێهێنا، باوەش و سەری ساڵێكی پیرۆز بۆ هەمووتان".

مێسی بەتۆماركردنی ئەو گۆڵەی لەیاریەكەی ئەمڕۆدا چەند ژماریەكی پێوانەیی تۆماركرد.