ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتەكانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە كاردانەوەی فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدیان دوای شكستەكەیان بەرامبەر بەرشلۆنە بڵاوكردەوە.

رۆژنامەی ماركای نزیك لەیانەی ریاڵ مەدرید بڵاویكردووەتەوە دوابەدوای شكستەكەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشلۆنە بە سێ گۆڵی خاوێن، فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید چووەتە ژووری جل گۆڕینی یاریزانەكان.

ماركا بڵاویكردووەتەوە سەرەڕای توڕەیی هەستەكان بەرامبەر خراپترین كاتەكانی ریاڵ مەدرید لەسەردەمی زێدانی راهێنەردا، بەڵام فلۆرەنتینۆ پیرێز دوابەدوای كۆتایی هاتنی یارییەكە چووەتە ژووری جل گۆڕینی یاریزانەكان و پشتگیری خۆی بۆ راهێنەر و یاریزانەكانی دووپاتكردووەتەوە.

ماركا بڵاویشیكردووەتەوە پیرێز كاری بۆ رەواندنەوەی ئەو دۆخە خراپە كردووە كە دوای شكستەكە دووچاری تیمەكەی بووەو دەستەبەركردنی نازناوەكانی ئەمساڵ و بردنەوەی مۆندیالی یانەكانی بەبیر هێناونەتەوە.

جێی بیرخستنەوەیە دوابەدوای ئەو شكستە یانەی ریاڵ مەدرید بەجیاوازی 14 خاڵ لەدوای بەرشلۆنەی پێشەنگەوەیە، بەڵام تیمەكەی پایتەخت یارییەكی دواخراوی هەیە.

  • 1