ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەپێویستی دەزانێت پارێزگاری لە ئەستێرەكان بكرێت و چیتر توندو تیژی بەكارنەهێنرێت".

ئەم قسانەی گواردیۆلا لەدوای ئەوە هات ، تەنها لەیاری بەرامبەر كریستال پالاس ، بەهۆی هێرشی یاریزانانی ئەو یانەیەوە (3) یاریزانی تیپەكەی دووچاری پێكان هاتن".

گواردیۆلا لە لێدوانێكیدا وتی : " یەكێتی تۆپی پێی خولی ئینگلیزی لێی دیارە چی روودەدات ، دەشزانێت پێویستە چی بكات ، بۆیە دەبێت ئەستێرەكان بپارێزێت".

دەشڵێت : " لەسەر ناوبژیوانان پێویستە هەموو یاریزانەكان بپارێزن ، راستە تۆپ پێی ئێستا لەسەر توانای جەستەیی وەستاوە ، بەڵام ناكرێت توند و تیژی رابگەیەنرێت".

  • 1