ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیدارەی یانەی میلان گرێبەستێکی هەشت ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی کۆنتی کردوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوەوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا ئاشکرایکردوە ، ئیدارەی میلان چاویان بە بەڕێوەبەری کارەکانی کۆنتی کەوتوە و داوایان لێکردوە رازی بکات کە بۆ سێ ساڵ ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

ئیدارەی میلان جگە لەو گرێبەستە هەشت ملیۆن یۆرۆییەی پێشکەشی کردوە چەندین بەڵێنیشیان بە کۆنتی داوە.

یەکێک لە بەڵێنەکان ئەوەیە کە ئامادەن پێنج یاریزانی نوێ بۆ یانەکە بکڕن.

بەڵێنیکی تریشیان بریتیە لەوەی کە پارێزگاری لە هەریەک لە یاریزانان دۆنارۆما و پۆنۆچی و ئەندرێ سیلڤا بکەن.

بە پێی هەوالی رۆژنامەی لاگازێتا، کۆنتی پێی راگەیاندون کە پێویستە یانەکە سەرکەوێت بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو ئینجا بیر لە گرێبەستەکە دەکاتەوە.

  • 1