ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جارێکی تر راهێنەری لیڤەرپوڵ رەتیکردەوە دەستبەرداری کۆتینیۆ ببن لە پێناو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا.

لەگەل کرانەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزاناندا هەوڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ کرینی کۆتینیۆ دەستی پێکرد.

ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم هەنگاویاندا گرێبەستێکیان پێشکەشی لیڤەرپوڵ کرد بۆ ئەوەی دەستبەرداری کۆتینیۆ ببن و نرخی گرێبەستەکەش گەیشتە 130 ملیۆن یۆرۆ.

بەڵام کلۆبی راهێنەر تەئکیدی کردەوە کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی دەستبەرداری کۆتینیۆ ببن.

ئاماژەی بەوەشدا کە یانەی لیڤەرپوڵ ئامانجی ئەوەیە لە چامپیۆنز لیگ ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت و لە ریزبەندی خولی ئینگلتەراش لە چوار یانە بەهێزەکەی پێشەوە بێت بۆیە پێویستیان بە یاریزانێکی وەک کۆتینیۆ هەیە.

هاوینی ئەمساڵ بەرشەلۆنە سێ جار گرێبەستی پێشکەشی لیڤەرپوڵ کرد بۆ ئەوەی کۆتینیۆ بکرێت بەلام سەرکەوتوو نەبوو

  • 1