ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە داواكارییەكی ئاراستەی كارگێری تیپەكەی كردووە".

ماڵپەری (101greatgoals) بڵاوی كردەوە لیۆنێل مێسی بە تواناكانی دیلی ئالی ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی تۆتنهام سەرسامە و دەیەوێت یاریزانەكە لەپاڵی یاری بكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " مێسی داوای لە كارگێری یانەكەی كردووە لەئێستاوە دەست بە گفتوگۆیە سەرەتاییەكان بكەن لەگەڵ ئالی بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو لەكامپ نو درێسی بلاوگرانا بپۆشێت".

ئەم هەواڵەی (101greatgoals) لەكاتێكدایە یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەی كۆتینهۆ نزیكبۆتەوە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەكانی بەڵام ئەگەر لەم حاڵەتە سەركەوتوونەبوو ، بۆند لەگەڵ دیلی ئالی واژۆ دەكات".